به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌ب له ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات له ئێستادا هه‌ندێک له حیزبه سیاسییه‌کانی به‌غدا گوشاریان خستۆته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌ش به بۆنه‌ی ههڵمهتهکانییهوه دژ به هه‌رێمی کوردستان و بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێم و پاشان له زاری سه‌رچاوه‌یێکی سیاسیی به‌غداوه ده‌شنووسێت: عه‌بادی به هۆی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعشدا و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و له کاردانه‌وه به گشتپرسییه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێر لای گه‌لانی عێراق خۆشه‌ویست بوووه و ئێستا له‌وه ده‌ترسێت ده‌سپێکی دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاستی ئه‌م خۆشه‌ویستییه دابه‌زێنێت.
هه‌مان سه‌رچاوه باس له‌وه‌ش ده‌کات عه‌بادی هاوکات ترسی له‌وه‌ش هه‌یه دژایه‌تیی زیاتر له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له سه‌ر پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ به‌غدا کاریگه‌ر بێت چوونکه ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆ پێداگره.
ئه‌وه‌ش له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوووه که ئه‌شواق جاف نوێنه‌ری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی وتوووه: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو جۆرێکی گفتوگۆ له قه‌باره‌ی ده‌ستووری عێراق پشتیوانی و پێشوازی ده‌کات و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه حکوومه‌تی ناوه‌ند هه‌موو داواکاریییهکان بۆ ده‌سپێکی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر کردنمی کێشه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
ئه‌شواق جاف ده‌شڵێت: حکوومه‌تی ناوه‌ند ڕێز له بڕیاری سێ هێزه سه‌ره‌کییه‌که‌ی عێراق سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناگرێت و خۆی له ده‌سپێکی دانوستاندن ده‌دزێته‌وه و زیادی ده‌کات: ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌رێم به حکوومه‌تی فیدڕاڵ به گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن له سه‌ر بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌سراوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌ب ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو مه‌لا به‌ختیار یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌م باره‌وه باس له هه‌ندێک گفتوگۆی ئاشکرا و نهێنیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئیجابی بوونی ئه‌نجامه‌کانیان و دابه‌زینی ئه‌گه‌ری پێکدادانی دووباره‌ی سه‌ربازی ده‌کاته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار ده‌ریشی بڕیوه: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌نیازه لێژنهیێک بۆ سه‌ردانی به‌غدا پێک بهێنێت تا وه‌کوو پاش چاره‌سه‌ر بوونی کێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان بابه‌تی پشکی هه‌رێم له بودجه و هه‌روه‌ها ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.
له‌م ناوه‌شدا سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌ر له‌م باره‌وه بۆ ئه‌لعه‌ره‌ب ده‌ڵێت: کۆمیسیۆنی ته‌کنیکی حکوومه‌تی فیدڕاڵ داوای له کۆمیسیۆنی ته‌کنیکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کردوووه بۆ ده‌سپێکی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ئیداره دانی ده‌روازه سنوورییه‌کان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رچاوه سیاسییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراقیش فشاری خستۆته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ده‌سپێکی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی کورد به‌ڵام هێشتاکه له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه وه‌ڵامێکی ڕوونی وه‌ر نه‌گرتوووه.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن عه‌بادی ڕه‌نگه چاوه‌ڕوان بێت ته‌نگژه و کێشمه‌کێشمی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانیی عێراق پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به‌و ڕیفراندۆمه‌یه که بوونه‌ته هۆکاری خۆشه‌ویست بوونی عه‌بادی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment