هێزه‌کانی کوردی سووریا ئه‌ندامی باڵای ژنانی داعش ده‌ستگیر ده‌که‌ن

به‌شی جیهان- ئێمیلی کۆنیگ هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسا و به‌رپرسی ئه‌ندام‌گرتن بۆ داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کوردی سووریاوه‌ ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێمیلی کۆنیگی فه‌ڕه‌نسی که‌ پاش ئه‌وه‌ی ئیسلامی هێنا ناوی خۆی به‌ "سه‌مه‌ر"‌ گۆڕیوه‌ و به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ کردن و ئه‌ندام‌گرتن بۆ داعش له‌ لیستی ڕه‌شی ئه‌مریکا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کاندایه‌.

دایکی ئه‌و خانمه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی "کوست"ی فه‌ڕه‌نسای وتوووه‌: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کوردی سووریاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ و له‌ که‌مپی زیندانیانی داعشدایه‌.

ئه‌و خانمه‌ فه‌ڕه‌نسییه که‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ و کچی پۆلیسێکی فه‌ڕه‌نسییه‌ له‌ ساڵی 2014دا به‌ره‌و سووریا ڕۆیشتوووه‌ و تاوانباره‌ به‌ ئه‌ندام‌گیری و بانگه‌شه‌ کردن بۆ داعش.

دایکی ناوبراو ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هێزه‌کانی کوردی سووریا کچه‌که‌یان ده‌ستگیر کردوووه‌ و له‌ زینداندا ئه‌شکه‌نجه‌یان داوه‌. ئه‌و خانمه‌ سێ منداڵی هه‌یه‌ که‌ هه‌ر سێ منداڵه‌که‌ی له‌ سووریادا له‌دایک بوونه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: کچه‌که‌ی تۆبه‌ی کردوووه‌ و ده‌یه‌ویست بۆ فه‌ڕه‌نسا بگه‌ڕێته‌وه‌ و داوای لێبوردن له‌ ده‌وڵه‌ت بکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10042

Your Comment

You are replying to: .
captcha