فه‌ڕه‌نسا دژ به‌و گرووپه‌ تیرۆریستییانه‌ بوه‌ستێت که‌ له‌ پشت خۆپیشاندانی ئێرانه‌وه‌ن

به‌شی ئێران/کوردی- حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی ڕابردوو به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساوه‌ کردوووه‌ و داوای لێکردوووه‌ چالاکییه‌کانی موجاهیدینی خه‌لقی نه‌یاری ئێران ڕابگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌/ 12ی به‌فرانبار بڵاوی کرده‌وه‌، ڕۆحانی له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا داوای کردوووه‌، جووڵه‌ بکات له‌ دژی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ له‌ پشت خۆپیشاندانه‌کانی ئێستای ئێرانه‌وه‌ن.

ڕۆحانی به‌ ماکرۆنی ڕای‌­گه‌یاندوووه‌: ئیدانه‌ی بوونی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستانه‌ی کردوووه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا که‌ له‌ پشت خۆپیشاندانه‌کانی ئێستای ئێرانه‌وه‌ن، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی فه‌ڕه‌نسایه‌ دژی ئه‌و گرووپانه‌، وه‌ک ئاماژه‌یێک بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی به‌رگریی ئێران که‌ گرووپی موجاهیدینی خه‌لقی نه‌یاری ئێران، پێکهاته‌ی سه‌ره‌کییه‌تی.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌شدا ڕۆحانی جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه‌رووره‌تی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ و ده‌وری ئێران بۆ له‌ ناو بردنی تیرۆریزم.

ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرت که‌ گرووپی تیرۆریستی له‌ نێو پاریس هێلانه‌یان هه‌یه‌ و دژ به‌ گه‌لی ئێران چالاکیی ده‌نوێنن و هانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن بۆ توند و تیژی له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10016

Your Comment

You are replying to: .
captcha