به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی کاره‌کانی پڕ کردنه‌وه‌ی پێداویستیی سوپای تورکیا له ڕووی سه‌ربازه‌وه که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، ئه‌مساڵ ٤٢ هه‌زار و ٩٣٨ سه‌رباز که سێ هه‌زار و ٧٥٥یان ئه‌فسه‌رن، پێنج هه‌زار و ٣٧٥یان ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌رن و ١٣ هه‌زار و ٢١٣ سه‌رباز و ٢٠ هه‌زار و ٥٩٥ سه‌ربازی گرێبه‌ستن وه‌رده‌گیرێن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا به‌رده‌وامه له کاره‌کانی به مه‌به‌ستی پڕ کردنه‌وه‌ی پێداویستییه مرۆییه‌کانی سوپای تورکیا به کارمه‌ندی به توانا، خوێنده‌وار و نیشتمانپه‌روه‌ر.
له دوای هه‌وڵی ناپاکی کووده‌تا له لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه له ١٥ی جووڵای ٢٠١٦دا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێکخراوه‌که که دزه‌یان کردبوویه نێو سوپاوه، ده‌ر کران کاره‌کانی پڕ کردنه‌وه‌ی جێگه‌کانیان به‌رده‌وامه.
له‌و پرۆسه‌یه‌شدا، هه‌شت هه‌زار و ٥٦٨ کارمه‌ندی سوپای تورکیا که په‌یوه‌ندییان به فه‌تۆوه هه‌بووه و ١٥٠یان جه‌نه‌راڵ، چوار هه‌زار و ٦٣٠یان ئه‌فسه‌رن، دوو هه‌زار و ١٦٧ ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌ر، هه‌زار و ٢١٠ سه‌رباز و سه‌ربازی گرێبه‌ست و ٤١١یان کارمه‌ندی مه‌ده‌نی و کرێکارن، ده‌رکراون.
له دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌ستی به پڕ کردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و کارمه‌نده ده‌رکراوانه کردوووه و هه‌زار و ٧٦٣ ئه‌فسه‌ر، چوار هه‌زار و ١٣٥ ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌ر، سێ هه‌زار و ٦٩٨ سه‌رباز، شه‌ش هه‌زار و ١٦٢ سه‌ربازی گرێبه‌ست و ٩٢ کارمه‌ندی مه‌ده‌نی که کۆی گشتییان ده‌کاته ١٥ هه‌زار و ٨٥٠ کارمه‌ند، ده‌سته‌به‌ر کراون.
وهزاهتهکه ئه‌مساڵیش درێژه به پرۆسه‌ی دابین کردنی کارمه‌ند بۆ سوپا ده‌دات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ٤٢ هه‌زار و ٩٣٨ سه‌باز وه‌ربگیرێن که سێ هه‌زار و ٧٥٥یان ئه‌فسه‌رن، پێنج هه‌زار و ٣٧٥یان ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌رن و ١٣ هه‌زار و ٢١٣ سه‌رباز و ٢٠ هه‌زار و ٥٩٥ سه‌ربازی گرێبه‌ستن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment