هەڵبژاردنی سووریا
-
پەرلەمانی نوێی سووریا و کەلێنی کۆنی ناوماڵی کورد
لەکاتێکدا دیمەشق باس لە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دەکات، چۆنیەتیی ئامادەبوونی کورد لە پەرلەمانی تازەدامەزراودا بووەتە بابەتێکی جێی مشتومڕ؛ چونکە هەندێک لە حیزبە کوردییەکان بە دەرفەتێکی دەزانن بۆ کاریگەریی سیاسی و هەندێکی دیکەش بە شانۆگەرییەکی بێ شەرعیەت لەقەڵەمی دەدەن. بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) و بەشداریکردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ENKS)، دابەشبوون و ناکۆکییەکانی زیاتر دەرخست.
-
هەڵبژاردن یان شانۆگەریی سیاسی لە ناوچە کوردنشینەکانی سوورویا؟
مێگان بۆدت، سەرۆکی پەیمانگای ئاشتیی کوردی، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ناوچە کوردییەکانی سووریا وەک کێبڕکێیەکی ئازاد نابینێت، بەڵکوو پێی وایە ڕەنگدانەوەی ڕوانگەی گرووپێکی سنووردار لە نوخبەکانی نزیک لە حکوومەتە و بەمەش شەرعیەتی پرۆسە سیاسییەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. لە بەرامبەردا، سێس فرانتسمەن، شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای هاوڕابوونی لەسەر سنوورداربوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، هەڕەشە ئەمنییەکان و گوشارەکانی تورکیا وەک هۆکارێکی سەرەکیی شێوەگرتنی دۆخی ئێستا پێناسە دەکات.
-
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە ناوچە کوردنشینەکان ڕاگەیەندرا؛
٨ کورسی بۆ ئەنەکەسە و سەربەخۆکان؛ پەیەدە هەڵبژاردنی بایکۆت کرد
پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سووریا لە پارێزگای حەسەکە و شاری کۆبانێ بەڕێوەچوو. دوای ڕاگرتنی دەنگدان لە تەواوی ناوچەکان (لە دێرکەوە تاوەکو عەفرین)، ١٤ کاندید سەرکەوتن، کە پێکهاتوون لە ٨ پەرلەمانتاری کورد و ٦ پەرلەمانتاری عەرەب. ئەمەش لە کۆی ٢١٠ کورسیی پەرلەمان کە ٧٠ کورسییان بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمار (شەرع) دیاری دەکرێن. ئەم پرۆسەیە لە کاتێکدا بوو کە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردبوو.
-
سووریا لە سەروبەندی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕووخانی ئەسەد
ڕۆژی یەکشەممە، ۵ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵، سووریا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەکەم پەرلەمانی خۆی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، ئەنجام دەدا. پرۆسەکە لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژاردنەوە بەڕێوەچوو نەک بە شێوەی دەنگدانی گشتیی.
-
وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دیاری كرا
۵ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سووریا بەڕێوەدەچێت.