-
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی فەرمی دەربارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا، لەگەڵ سەرکۆنەکردنی توندی ڕووداوەکە، هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدەرانیشی دەکات.
-
عەمار حەکیم پشتگیری لە هەنگاوەکانی زەیدی دەکات بۆ هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، پشتگیری لە هەنگاوەکانی زەیدی دەکات بۆ هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و دەشڵێت: دوای ٣٠ی ئەیلول هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی چەک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت نامێنێت.
-
هێمن هەورامی: ئامادەی کاراکردنەوەی پەرلەمانین
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئامادەیە بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارا بکاتەوە، چونکە هیچ بیانوویەک بۆ پەکخستنی پەرلەمان نیه.
-
پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان؛
تێکچوونی شیرازەی خێزان لە سایەی تەنگژەی ئابووریدا
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای کوردستان، هۆشداری دا لە پەرەسەندنی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەم پارێزگایەدا و ڕایگەیاند: کوردستان کە ساڵانێکی زۆر بەهۆی هاوپێوەندیی خێزانی، کلتووری خۆماڵی و سامانی کۆمەڵایەتییەوە، یەکێک لە پارێزگا هەرە بێ زیانەکانی وڵات بوو، ئەمڕۆش لە زۆرێک لە پارێزگاکان دۆخی باشترە، بەڵام زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تەشەنەسەندنی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ناکۆکیی خێزانی، خۆکوشتن و کەمبوونەوەی بەرگەی کۆمەڵایەتی، زەنگێکی مەترسیداری جدییە بۆ داهاتووی پارێزگاکە؛ بابەتێک کە بە وتەی ئەو، بەبێ بەشداریی سەرجەم دامودەزگاکان و خەڵک، کۆنترۆڵ ناکرێت.
-
کوردبوون بەبێ زمان، هیچ جێی شانازی نییە؛
میر جەلادەت بەدرخان شۆڕشگێڕی ڕووناکبیری و ئەندازیاری ئەلفوبێی لاتینی کوردی
کاتێک باسی زمان و ڕێنووسی کوردی دەکرێت، ناکرێت بەسەر ناوی میر جەلادەت بەدرخاندا تێپەڕ ببین و نەوەستین؛ ئەو پیاوە گەورەیەی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا لەدایکبوو و لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، شۆڕشێکی ڕووناکبیریی و زمانەوانیی مەزنی بە زمانی پاراوی کوردی دەستپێکرد.