-
دژایەتیی واشنتۆن بۆ ئەگەری دیداری نێوان ماکرۆن و مەزڵوم کۆبانی
ئەلمۆنیتەر لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئەنجامدانی دیداری ئەگەریی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی ناکات پێش گەشتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دیمەشق؛ چونکە ئەم دیدارە دەکرێت ڕووبەڕووی پەرچەکرداری نەرێنیی ئەحمەد ئەلشەرع ببێتەوە.
-
مەرجی ئەمریکا بۆ بەردەوامیی پشتگیری لە کوردانی سووریا
ئەمریکا بەردەوامیی پشتگیریکردنی کوردانی سووریای مەرجدار کردووە بە تێکەڵبوونی تەواوەتییان لەگەڵ دیمەشقدا. تۆم باراک داوای بڕینی پەیوەندییەکانی هەسەدە (SDF)ی لەگەڵ پەکەکەدا کردووە.
-
میت دەستگیرکردنی ئەندامێکی باڵای داعشی خۆراسانی ڕاگەیاند
ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) ڕایگەیاند کە ئەحمەد قازانجی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕاگەیاندنی لقی ناسراو بە "ویلایەتی خۆراسان"ی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەیەکی سنووری دەستگیرکراوە و ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.
-
کایەی نوێی تورکیا لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان
گەرمبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشبینییەکان لەسەر گۆڕانی سیاسەتی نەریتیی تورکیا بەرامبەر بە هەرێم زیاتر کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، شرۆڤەکاران دەڵێن پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا وەک گرنگترین هاوبەشی ستراتیژیی تورکیا لە عێراقدا دەمێنێتەوە.
-
پێشانگای جلوبەرگی کوردی لە شنۆ کرایەوە
بەبۆنەی هەفتەی پیشەسازی دەستیەوە، پێشانگایەکی پیشەسازی دەستی و جلوبەرگی کوردی لە شارۆچکەی شنۆ کرایەوە.
-
محەمەد ئەمین قەرەیلان کۆچی دوایی کرد
محەمەد ئەمین قەرەیلان برای گەورەی ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان، کۆچی دوایی کرد.
-
مەزڵووم عەبدی بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیە گرینگە ناوچەییەکان گەیشتە ئیتاڵیا
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیپلۆماسی و سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژئاوا، گەیشتە ئەورووپا.