-
ئایا تۆم باراک فیدراڵیزمی عێراقی کردووەتە ئامانج؟
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، هەندێک لە چاودێران دەڵێن ڕەنگە سیاسەتەکانی نوێنەرە تایبەتەکەی ترەمپ هاوسەنگییە لاوازەکەی نێوان بەغدا و هەولێر تێکبدات.
-
بەرپرسێکی باڵای KCK: بەبێ ئازادیی ئۆجەلان، پرۆسەی ئاشتی ناچێتە پێش
سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی گشتیی KCK، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی پرسی کورد بەبێ ڕۆڵی ڕاستەوخۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان مەحاڵە، داوای پەسەندکردنی یاسای پێویستی کرد بۆ ئازادیی فیزیکی و چالاکیی سیاسیی ئەو، و هۆشداریشی دا کە بەردەوامبوونی خەمساردیی دەوڵەت، بێ متمانەیی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی قووڵتر دەکاتەوە.
-
ئایا دیمەشق پڕۆژەی خۆبەڕێوبەریی کوردەکان سڕ دەکاتەوە؟
حکوومەتی سووریا بە تەرکیز لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوەندە ئەمنی و ئابوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات، بەدوای بەرتەسککردنەوەی ئەو توانایانەدا دەگەڕێت کە بۆ پێکهێنانی هەر جۆرە خۆبەڕێوبەرییەکی بەردەوامی کوردی پێویستن.
-
لە وەڵامی چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان؛
بزووتنەوەی گۆڕان: هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دانوستانی لەگەڵ نەکردووین
بزووتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە لە چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە نەکردووەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە هەڵوێستی فەرمی ئەوان، پشتگیریکردنە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
-
تۆم باراک، بەغدا و داهاتووی پێشمەرگە؛ بۆچی کورد نیگەرانی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سووریایە
دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک کەسایەتیی میحوەریی سیاسەتی ناوچەیی ئیدارەی ترەمپ، بەتایبەت دوای پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەپۆلێک لە نیگەرانی لە نێوان کوردەکاندا دروستکردووە؛ نیگەرانی لەوەی کە واشنتۆن ئەمجارەش بەرەو بەهێزکردنی حکوومەتە ناوەندییەکان و سنووردارکردنی قەوارە خۆبەڕێوبەرییەکانی کورد هەنگاو بنێت.
-
ئەنقەرە لە پێشوازی لووتکەی ناتۆدا دەبێتە «ناوچەی سوور»
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ٣٦ەمین خولی لووتکەی ناتۆ لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی تەممووزدا، ئەنقەرە دەکەوێتە ژێر ئەوپەڕی ڕێوشوێنی ئەمنیییەوە؛ لە قەدەغەکردنی گردبوونەوەوە تا بڵاوەپێکردنی ٤٠ هەزار هێزی ئەمنی و سەپاندنی سنووردارکردنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا.
-
ئهدههم بارزانی: حاکمەکانی هەولێر چوار ساڵە له زێدی خۆم دووریان خستوومەتەوە
ئهدههم بارزانی، کهسایهتی سیاسی رایدهگهیهنێت، به بڕیارێکی نادادپهروهرانهی حاکمهکانی ههولێر، چوار ساڵی تهواوه له زێدی خۆی دورخراوهتهوه. ئهو جارێکی دیکه داوا دهکات هۆکاری دورخستنهوهی له زێدی خۆی ئاشکرابکرێت.