-
ڕاپۆرتی CPT لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان؛ ۷۵۱ هێرش و ۲۲ کوژراو لە سێ مانگ
ڕێکخراوی (CPT) ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاماری هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە عێراق بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لە ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶ـەوە دەستیپێکردووە.
-
دۆسیەی لالەزار لە دواخستنەوە تا مقۆ مقۆ؛ دادگای لاهوور شێخ جەنگی گەیشتە بنبەستێکی نوێ
بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوەکانی دیکەی رووداوەکەی لالەزار لە دادگەی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام پارێزەرێکی دۆسیەکە دەڵێت: دانیشتنەکە ناکرێ، چونکە سکاڵا دژی دادوەرەکە تۆمار کراوە.
-
عەفرین و قامیشلۆ دەبنە شاڕێگای شەمەندەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە کاتێکدا ناوچە کوردییەکانی سووریا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی شەڕ و ناسەقامگیری بوونەتەوە، ئێستا پڕۆژە نوێیەکانی بەستنەوەی هەرێمی دەکرێت ئەم ناوچانە بگۆڕن بۆ شاڕێگا ترانزێتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-
نوێنەری کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە
نوێنەری هەمیشەیی کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەکردن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ئاشتیی حکوومەتی بۆگۆتا لەگەڵ گرووپی "فارک"، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی بەردەوامی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەبێ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی سیاسی، چاودێریی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەتیی کۆمەڵگەی جیهانی کارێکی دژوار دەبێت.
-
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی:
چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا
"تونجەر باکرهان" هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان جەخت لەسەر پێویستیی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و تورک لەسەر بنەمای یەکسانی دەکاتەوە و پرۆسەی ئێستا لە سەرووی تەنها چارەسەرکردنی پرسی کورد دەزانێت و وەک بەشێک لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا وەسفی دەکات.
-
بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی پارتی و یەکێتییەوە؛
دەرگای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند مانگە داخراوە
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، گرژییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغێک کە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی حکوومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
-
زانیاریی نوێ لەسەر ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ سەرکردەکانی PKK؛
زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە خۆش دەکرێت
لە کاتێکدا حکوومەتی تورکیا هێشتا بە فەرمی وردەکارییەکانی ئەو پرۆسەیەی کە ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" ڕانەگەیاندووە، میدیایەکی نزیک لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە کە ڕەشنووسی یاسایەکی نوێ ئامادە کراوە؛ بەپێی یاساکە، ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئەگەر چەک دابنێن و بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، دەتوانن لە هەندێک ئاسانکاریی یاسایی سوودمەند بن، بەڵام لە بەرامبەردا ڕووبەڕووی چەند بەربەست و سنووردارکردنێک دەبنەوە.
-
کوردانی فەیلی؛ قوربانیی ململانێ حزبییەکان لە بەغدا و هەولێر
شرۆڤەکاران دەڵێن داواکارییەکانی کوردانی فەیلی بووەتە بەشێک لە کێشمەکێشە سیاسییەکانی نێوان حزبەکان، حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان.