-
تورکیا لە کەرکووک؛ چاوێک لەسەر سیاسەت و چاوەکەی تر لەسەر نەوت
کۆمپانیای حکوومیی نەوتی تورکیا بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی بەرفراوان لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانیی BP، پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی کەرکووکی خستە سەرووی کارنامەی بەرنامە هاوبەشەکانیانەوە.
-
بۆچی هەرێمی کوردستان هێشتا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی نییە؟
ئاستەنگە یاساییەکان، ناکۆکییە سیاسییەکان و ناڕوونی دەربارەی داهاتووی ئامادەبوونی ئەمریکا، دەستڕاگەیشتنی هەرێمی کوردستان بە قەڵغانێکی بەرگریی سەربەخۆ ڕووبەڕووی ئالنگاریی جیدی کردووەتەوە.
-
پەرلەمانی نوێی سووریا و کەلێنی کۆنی ناوماڵی کورد
لەکاتێکدا دیمەشق باس لە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دەکات، چۆنیەتیی ئامادەبوونی کورد لە پەرلەمانی تازەدامەزراودا بووەتە بابەتێکی جێی مشتومڕ؛ چونکە هەندێک لە حیزبە کوردییەکان بە دەرفەتێکی دەزانن بۆ کاریگەریی سیاسی و هەندێکی دیکەش بە شانۆگەرییەکی بێ شەرعیەت لەقەڵەمی دەدەن. بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) و بەشداریکردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ENKS)، دابەشبوون و ناکۆکییەکانی زیاتر دەرخست.
-
قوباد تاڵەبانی: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێتیی نیشتمانیی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموکرات بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەروەها سازکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
-
عێراق رێککەوتننامەی گواستنهوهی ئاسمانی لهگهڵ پێنج وڵات واژۆ دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەخشینی دەسەڵاتی دانوستان و واژۆکردنی پڕۆژە رێککەوتننامەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مهدهنی عێراقی، لە نێوان عێراق و حکوومەتەکانی هەریەکە عومان، جەزائیر، فەرەنسا، قوبرس و رواندا.
-
تۆماس باراک؛ نێردەی تایبەتی ترەمپ لە تورکیا، عێراق و سووریا
دۆناڵد ترەمپ بە دەست نیشان کردنی هاوکاتی تۆم باراک وەک نێردراوی تایبەتی خۆیلە سووریا و عێراق، پێگەی ناوبراوی وەک گرنگترین نوێنەری خۆی لە گۆڕانکارییەکانی شام و مێزۆپۆتامیادا بەهێزتر کرد. ئەم بڕیارە پەیامی گرنگی بۆ دیمەشق، بەغدا، ئەنقەرە و کورد پێیە.
-
کورتەی هەواڵەکانی۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.