-
سوپای سووریا فەرمانی چۆڵ کردنی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبی دەرکرد
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سووریا داوا لە دانیشتوانی مەدەنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەکات کە ماڵەکانیان جێبهێلن و دوو ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت تاکوو کاتژمێر ۳:۰۰ـی پاشنیوەڕۆ دەکەنەوە.
-
باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامێکی تاران دەگەیەنێتە بەغدا
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی له محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وەرگرت و تیایدا باس لە پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکە دهكات.
-
تورکیا داوای چەکدانانی سەرجەم "گرووپەکانی سەر بە PKK" دەکات
وەزیری بەرگریی تورکیا، جەخت لە چەک دانانی دەستبەجێی پەکەکە و سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە دەکاتەوە و دەڵێت دەبێت چالاکییە "تیرۆریستییەکان" لە هەموو ئەو ناوچەکان بە سووریاشەوە ڕابگرن".
-
ئیدارەی خۆسەر هۆشداریدەدات لە پەرەپێدانی توندوتیژی لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە
گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق تانک رەوانەی دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەکەن و ژیانی خەڵکی مەدەنییان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە کردوەتەوە.
-
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە:
گەڕەکە کوردنشینەکان ڕووبەڕووی هێرشی توندی گرووپە چەکدارەکان بوونەوە
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایگەیاند: "ئەو گەڕەکانە ڕووبەڕووی هێرشی تووند و گەمارۆیەکی سەخت بوونەتەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە چەندین سڤیل، لەنێویاندا ژن و منداڵ، بوونەتە قوربانی".