-
کورتەی هەواڵەکانی ۲ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگ‌ترین هەواڵەکانی۲ی گوڵانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
بەیاننامەی نوێی PKK: ئازادیی ئۆجەلان مەرجی سەرکیمانە بۆ بەستنی کۆنگرە
پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە بەیاننامەیێکدا جەختی لە پێویستی گۆڕینی بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و ڕایگەیاند ئازاد کردن و چالاکیی ئەو پێویستە بۆ بەستنی کۆنگرەی پارتەکەیان.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
PKK لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە PKK بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە و جەختیشی کردەوە ئەو گرووپە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئارەزومەندانە و بەرێگەی ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە.
-
لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە؛
نەخشەی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرا
وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەخشەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندکرد کە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوە و قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
هه‌ر که‌مته‌رخه‌می یان مه‌به‌ستێک لە کاره‌ساته‌که‌ی بەندەری شەهید ڕەجایی ئاشکرا بکرێت
ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داوای‌کرد لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری به‌نده‌ر عه‌باس بکرێت که بووه هۆی نیگەرانی و خەم و پەژارە.
-
سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سووریا:
هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دروست کردنی قه‌واره‌ی فیدراڵی هەڕەشەیە بۆسەر یەکێتیی سووریا
سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری سووریاوه لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت که "هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دروست کردنی قه‌واره‌ی جیاواز له‌ژێر ناوی فیدراڵی و ئیداره‌ی خۆسه‌ر ره‌تده‌که‌نه‌وه.
-
پاش ۱۰ ساڵ، دوو گەنجی ئێزدی ڕادەستی بنەماڵەکەیان کرانەوە
دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی پاش ۱۰ ساڵ لە ڕفاندنیان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.