-
قوربانی لە پێناو پرۆسەی ئاشتیدا لە تورگوت ئۆزالەوە بۆ ئەردۆغان/ ئەمیر مام والی
ئایا مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟ لە دوای پەیمانی سایکس بیکۆ و هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تاوەکو ئێستا پرسی کورد لە تورکیا وەک یەکێک لە پرسە هەرە گرنگ و چارەسەرنەکراوەکان ماوەتەوە، بە جۆرێک دەکرێت بڵێین کە گرنگترین پرسە لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردووی تورکیادا، چوونکە چەندین شۆرش و جووڵانەوەی جیاواز لە باکووری کوردستاندا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد دژ بە دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا ڕوویداوە.
-
گۆڕانی گردی زەرگەتە هەڕەشە لە میدیاکان دەکات
گۆڕانی گردی زەرگەتە لەبارەی بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێک لەسەر بزووتنەوەکە بە بێ نووسراوی فەرمی، هەڕەشەی سکاڵا تۆمار کردن لە میدیاکان دەکات.
-
هەڵویستی هاوبەشی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی دژ بە ئیسرائیل
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبوونەوەیێکی سەبارەت بەوەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی رژێمی داگیرکەری زایۆنی دژ بەخەڵکی غەززە، ساز کرد.
-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆنفرانسی گۆڕانی باڵی کوردساتی دواخست
بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی کوردسات، دەڵێت: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ بڕیاری لەسەر بەستنی کۆنفرانسی هەردوو باڵی بزووتنەوەکە دەرکردووە.
-
بەشی دووهەمی هێزەکانی هەسەدە لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب کشانەوە
لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزە کوردییەکانی حەلەب و حکوومەتی سووریا، نزیکەی ۵۰۰ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سەربازی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب کشانەوە.
-
سوودانی و ئەردۆغان کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق دەخەنە بەر باس
بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانی داهاتوویدا بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی چەند پرسێکی گرینگ دەکەن.
-
مەسعوود بارزانی داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی داوا لە هەردوو لایەنی سەرەکی هەرێم واتا پارتی و یەکێتی کرد، پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم.