-
گردبوونەوەیێک لە بەریتانیا بۆ ئازادیی زیندانییانی سیاسیی هەولێر و بادینان ئەنجام درا
دانیشتوانی کوردی شاری گڵاسگۆی هەرێمی سکۆتلاند، لە دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
-
لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا سکاڵانامەیێک ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم دەکرێت
دژی داگیرکاریی و دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم ، ئەندامێکی داواکاری گشتیی هەرێم، سکاڵای کرد و نووسراوێکی بەمەبەستی بەدواداچوون ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم کردووە.
-
ئیلهام ئەحمە هێڵە سوورەکانی ئیدارەی خۆسەر، بۆ دیمەشق ئاشکرا دەکات
ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، مافی کلتووری و نەتەوەیی پێکهاتەکان، ئازادییە ئاینیەکان، مافی فێربوون بە زمانی دایک، مافە سیاسییەکان و سیستەمی ئیداری نا ناوەندێتی هێڵی سوورە و سازشی لەسەر ناکەن.
-
گۆڕانی کوردسات:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسمان بۆ دەستنیشان دەکات
باڵی گەڕەکی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێن، رۆژی پێنجشەممە کۆنفرانسی گشتیی دەکەن و چاوەڕێن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسەکەیان بۆ دەستنیشان بکات.
-
ترەمپ لە پیاوی ئاشتیەوە بۆ هەڕەشەی شەڕ، باج و سەرانە/ دڵشاد مەجید*
ترەمپ پێش وەرگرتنی ئیدارە و لەگەڵ وەرگرتنی ئیدارە، خۆی بەئاشتی خواز و پیاوی ئاشتی نمایشت کرد، بەڵام ئێستا ڕووی هێناوەتە هەڕەشەی شەڕ و باج و سەرانە سەندن، ئەم گۆڕانکاریەش لە سیاسەتی ترەمپدا لە حاڵێکدایە کە پاش پێوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ پووتین، ستراتێژیێکی نوێی دەست پێکردووە.
-
گۆڤاری نیوڕیجێن:
ئەگەری هەیە نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە تورکیا کۆ ببنەوە
گۆڤارێکی ئینگلیزی زمان بڵاوی کردەوە کە بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا لەمیانەی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆ ببنەوە.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱۹ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۹ی خاکەلێوەی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
دوای ئەوەی بە کودەتاچی وەسف کرا، ئەردۆغان داوای یاسایی لەسەر ئۆزال تۆمار کرد
سەرۆک کۆماری تورکیا، سکاڵای یاسایی لە دژی ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) تۆمار کرد و داوای ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکی قەرەبوو دەکات.
-
هۆشیار زێباری:
ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز لە بارەی داماڵینی چەکی میلیشیاکان ناڕاستە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی ئامادەبوونی ژمارەیێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقی بۆ چەکدانیان، ڕەت کردەوە.