-
هۆشیار زێباری:
ئەمریكا داوای لە عێراق كردووە فەرمانی دەستگیركردنی ترەمپ هەڵبوەشێنێتەوە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد ئەمریكا داوای لە عێراق كردووە فەرمانی دەستگیركردنی ترەمپ هەڵبوەشێنێتەوە.
-
نێردەی تایبەتی ئیدارەی نوێی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
ڕووسیا پشتیوانی لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە سووریا دەکات
نێردەی تایبەتی ئیدارەی نوێی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیمەشق لهگهڵ سهرۆكی ئیدارهی نوێی سووریا كۆ بووهوه و ڕایگهیاند، وڵاتهكهی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانەی کە ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن دووپات دهكاتهوه.
-
لە تورکیا شارەوانێکی دیکەی کورد لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەیووم لە جێگای دانرا
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ شارەوانیی سێرتی دەم پارتی لە کوردستانی تورکیا دانرا.
-
پاش کۆبوونەوەی شاندێکی ئەنەکەسە لەگەڵ فەرماندەی هەسەدە؛
ئەنەکەسە و هەسەدە: پێویستە شەڕی راگەیاندن لەلایەن هەردوولاوە بووەستێت
وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە لەگەڵ مەزڵووم عەبدیلە حەسەکە کۆ بووەتەوە.
-
نەوەی نوێ: بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی هەرێم ناکەین
وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، دەرگەی گفتوگۆیان بەڕووی پارتی و یەکێتی داخستووە و بەشداری لە حکوومەتی داهاتوو ناکەن.
-
وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، جەنەڕاڵ هام فەرماندەی گشتی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق، دڵنیایی پێداون کە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات:
سەرکۆنەی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی تورکیا دەکەین
هێزەكانی سووریا دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا سێ کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.
-
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
بەر لە نەورۆز کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوه ڕایدەگەیێنێت: لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
-
سهرۆكی یهكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان:
وتارەکەی ترەمپ لەبارەی غەززەوە هاوشێوەی مەیلی توندڕەوە زایۆنیستییەکانە
سهرۆكی یهكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ڕایگهیاند، وتاری ترەمپ هاوشێوەی "تێڕوانیی زایۆنییە ڕاستڕەوە توندڕەوەكانە"، پشتیوانی ڕاگواستنی كەسوكارمان دەكات لە غەززە و هانیان دەدات بۆ ڕۆیشتن بەرە و میسر و ئوردن.