-
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان:
لە دوای کەوتنی دسەڵاتی ئەسەدەوە ۹۴۸ پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە سووریا
لە دەروازەی سێمالکا – پێشخابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۹۴۸ پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە، گەڕاونەتەوە ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری سیاسی گەورە بەڕێوەیە
سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند، لە هەرێم و ناوچەکە گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات، ئەوانەی پێیان خوارداناوە، پێیان راست دەکرێتەوە.
-
مەزڵووم کۆبانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاشکرای کرد ژان نۆویڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ سووریا، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کردووە.
-
دۆستێکی کورد دەبێتە ئەندامی ئیدارەی ترمپ
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا مۆرگن ئۆرتگس-ی وەکوو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان کرد کە بەرگری لە کوردەکانی سووریا دەکات.
-
لە پێکدادانەکانی دوێنێی مەنبجدا ۷۲ میلیشیای سەر بە تورکیا کوژران
لە میانی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی میلیشیاکاندا بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین، لەلایەن شەڕڤانانەوە، ۷۲ چەکداری میلیشیاکان کوژران.
-
قایمقامی میهران:
لە دەروازە میهرانەوە ساڵانە زیاتر لە ۲ ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق دەکرێت
قایمقامی شاری میهران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، ڕۆژانە ۲۰ هەزار کەس لە ڕێگەی دەروازە سنووریی میهرانەوە لەنێوان ئێران و عێراقدا هاتووچۆ دەکەن.
-
بارزانی و جێفری جەخت لە نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەنادەی نەوتی هەرێم دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان تایبەت بۆ کوردپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان؛ لە ڕۆئیای یەکگرتوویی کوردەوە تا ئەزموونی دژواری بووژاندنەوە
شاڵاو داوودی، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان و باژێرڤانی دووزخورماتوو لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای جەخت کردن لە کاریگەریی پێشهاتەکانی ناوچەکە لەسەر چارەنووسی کورد، باسی لە ڕۆڵی حزبەکەی کرد بۆ بەدەست هێنانی مافی کوردەکان. ناوبراو کەلێنە نێوخۆییەکان، گرفتەکانی بەشداری کردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرینگ بوونی دووبارە بونیات نانەوەی پێکهاتەیی بزووتنەوەی گۆڕانی تاوتوی کرد و باسی لە ڕێکارەکانی تێپەڕاندنی دووبەرەکی و گەیشتن بە یەکگرتووی نەتەوەیی کرد.