-
عێراقچی و سوودانی دوایین بابهتە ناوچهیی و نێودهوڵهتییەکانیان تاوتوێ کرد
سهرۆک وهزیرانی عێراق لهمیانهی پێشوازیكردنی له عهباس عێراقچی وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، عێراق ههموو ههوڵێک دهدات بۆ هێنانهدی ئاگربهست لە ناوچەکە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ هاوتا ئێرانییەکەی:
ڕێگا نادەین ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بۆ جەنگ بەکار بهێنێت
وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی رایگەیاند، بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ جەنگ و هێرشکردن لەلایەن ئیسڕائیل و هەروڵاتێکی دیکە جێگەی قبووڵکردن نییە.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
هەولێر موڵکی هیچ حزب و بنەماڵەیەک نییە و تاپۆکەی هی نیشتیمانە
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند، ئەوانەی شانازی بەوە دەکەن کە بە پشتیوانی دەبابەکان بەعس ئەم شارەیان داگیرکردووە، ناتوانن هەولێر بکەنە موڵکی هیچ حزب و بنەماڵەیەک.
-
فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام گەشەی ئابووری و گەشتیاریی لێدەکەوێتەوە
بەڕێوەبەری ۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕایدەگەیەنێت: خۆشبەختانە ڕوانگەی ئابووریی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەیشتووەتە ئاستێک کە داهات بۆ خەڵکی مەریوان هەیە و ئەمەش لە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری و گەشەسەندن لە کەرتی گەشتیاری.
-
خۆنواندنی ڕەنگەکان لە ۱۷ەیەمین کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان
۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۲۱ی ڕەزبەر بە بەڕێکەوتنی کەرنەڤاڵ لە چوارڕێیانی شەبڕەنگی شاری مەریوانەوە بەرەوە پارکی میللەتی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت.
-
لە پەیامێکدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە :
KCK هێرشێکی توند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان
کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و لەو پەیامەدا هێرشێکی توندی کردۆتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
پارتی و یەکێتی دەیانەوێت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە مەینەتیدا بژین
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا پارە بنێرێت و نەنێرێت پارتی و یەکێتی دابەشی ناکەن و دەیانەوێت هاوڵاتیان هەمیشە لە مەینەتیدا بژین.
-
سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەولێر:
خەڵکێکی زۆرمان بەهۆی هەڵەکانی خۆمانەوە لەدەستدا
سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر لەمیانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بزووتنەوەکەیان لە هەولێر، رایگەیاند بەهۆی هەڵەی بزووتنەوەکەیانەوە، خەڵکێکی زۆریان لە بزووتنەوەکە لەدەستدا و ئێستاش هەست بە شەرمەزاریی دەکەن.