-
ئیبراهیم کاڵن كرایه سهرۆكى دهزگاى ههواڵگریی تورکیا
بەشی تورکیا- ئیبراهیم كاڵن وتهبێژى پێشووى سهرۆكایهتى كۆمارى توركیا، لهلایهن ئهردۆغانهوه كرایه سهرۆكى دهزگاى ههواڵگرى ئهو وڵاته.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
دادگاى ههولێر سیاسیه و بهم جۆره بڕیارهش دهسهڵاتى دادوهری سووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت دادگاى ههولێر سیاسیه و بهم جۆره بڕیارهش دهسهڵاتى دادوهریی هەرێمی کوردستان سووک دەبێت.
-
یاساناسێکی هەرێم ڕەخنەی توند لە دادگاکانی کوردستان دەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شارەزای یاسایی و دەستوری رایدەگەیەنێت ئەگەر دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێم تۆزێک سەربەخۆیی بمایە و نەبوایەتە ئامڕازی دەستی حزب؛ خەڵک پەنای نەدەبردە بەر دادگاكانی دەرەوە.
-
ئاسایشی هەسەدە لە گوندەواری قامشلۆ گەمارۆی بازگەیەکی حکوومەتی سووریای دا
بەشی سووریا- لە وەڵامی گەمارۆدانی گەڕەکە زۆرینە کوردەکان لە حەڵەب و ناوچەی کامپەکانی ئاوارەکانی عەفرین لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی سووریاوە، ئاسایشی ڕۆژاوا بازگەیەکی حکوومەتی سووریای گەمارۆ دا.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی جارێکی تر دۆخی هەرێم ئاڵۆز دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتیی دژەتیرۆری حزبەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە کارێکی باش نەبووە.
-
ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕابگرێت
بەشی جیهان- یاریدەدەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە تورکیا کرد هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ڕابگرێت، کە مەترسیی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا هەیە.
-
لەم مانگەدا کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لە ئەستانە بەڕێوە دەچێت
بەشی سووریا- کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لەم مانگەدا، لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سووریا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا، بەڕێوەدەچێت.
-
لە تورکیا پاش ۱۶ مانگ بۆ یەکەمین جار رێژەی هەڵاوسان بۆ خوار ۴۰٪ دابەزی
بەشی تورکیا- دەستەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ۳۹.۵۹٪ دابەزیوە.