به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندازیار سه‌یید که‌ماله‌دین میرجهعفهریان باسی له پڕۆژه‌کانی تۆنێلی کهبیرکوو و چوار هێڵی کردنی جاده‌ی ئیلام بۆ مێهران کرد و ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی پێشڕه‌وتی فیزیکیی پڕۆژه‌کان له ئاستێکی باشدایه.
ناوبراو ده‌ریبڕی: له ئێستادا زیاتر له یه‌ک هه‌زار و 400 کیلۆمه‌تر پڕۆژه‌ی ڕێگاوبان له هه‌موو بواره‌کانی ڕێگای سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کی و گوندی له‌ده‌ستدایه و خه‌ریکه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
زیاتر ئاماژه‌ی به دۆخی پووترکاوی به‌شی نیشته‌جێ بوون کرد و ڕوونی کرده‌وه: زیاتر له یه‌ک هه‌زار و 35 هێکتار پێکهاته‌ی پووترکاو و کۆن و نیشتنگه‌ی نافه‌رمی له ئاستی پارێزگادا بوونی هه‌یه و نۆژه‌ن و به‌هێز و پیز کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای ئیلام ئاماژه‌ی به‌وه کرد بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی به‌شی کۆن و پووترکاوی شار ئاسانکاری ده‌کرێت و هیچ سنوورێکیش له‌مباره‌وه نییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد له به‌شی شارسازی و خانووبه‌ره‌دا.
میرجهعفهریان ئاشکرای کرد هه‌ر به‌م پێیه تا 6 ساڵی داهاتوو له شاری ئیلام‌دا پێویسته 56 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون چێ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment