هێرشی دووباره‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر عه‌بدوڵڵا گویل و بوڵنت ئارینچ: کارێکیان که کردوووه شتێک جگه له هه‌لقۆستنه‌وه نییه
جارێکی دیکه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا و بۆڵنت ئارینچ سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گرت له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به ئه‌و یاسایانه که له دۆخی نائاساییدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ند کراوه و ڕای‌گه‌یاند: ڕێگایێک که پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و لایه‌نگری گرووپی تیرۆریستییه‌کان گرتوویانه‌ته به‌ر و ته‌نیا به بۆنه‌ی ته‌شهیر و سووکایه‌تی کردن به گه‌ل ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن شتێک جگه له هه‌لقۆستنه‌وه نییه.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا: هاوپه‌یمانیش ناتوانێت پارتی داد و گه‌شه و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ڕزگار بکات
ئوزگور ئوزه‌ل سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: پارتی داد و گه‌شه له ئێستادا توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی نه‌ماوه. پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌خوازیش که شوێن ئه‌وان که‌وتوون هه‌ست و عه‌قڵییه‌تیان له ده‌ست داوه. ڕێبه‌رانی ئه‌م دوو پارته توانای جارانیان نه‌ماوه و ڕێک وه‌کوو ئه‌وانه‌ن له ترسی تاریکی باوه‌شیان به یه‌کتردا کردوووه و به ده‌نگی به‌رز گۆرانیی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێنه‌وه. هاوپه‌یمانیش چیدی ڕزگاریان ناکات.
خۆپیشاندانی خه‌ڵکی ئه‌نقه‌ره له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به یاساکانی دۆخی نائاسایی له تورکیا
ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵکی ئه‌نقه‌ره‌ی پێته‌ختی تورکیا له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به یاسا و ڕێساکانی ئه‌م دواییه که له چوارچێوه‌ی دۆخی نائاسایی له‌و وڵاته په‌سه‌ند کراوه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانێکی به‌ربڵاویان دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا.
ڕۆژانی پرته‌نگژه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: سه‌رۆک کۆماری تورکیا به دوای هاوپه‌یمانانی نوێیه
پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی حه‌تمیی پارتی داد و گه‌شه سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، ئه‌م جاره‌یش ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به دوای هاوپه‌یمانانی نوێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ مسته‌فا ده‌ستیچی، سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتیی گه‌وره‌ی تورکیا دیداری کردوووه.
گڵۆپی سه‌وزی سه‌رۆکی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا بۆ کاندیدبوون له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری: ده‌توانم له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری کاندید بم
که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ، ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا که له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی که‌ناڵی HaberTurkی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد بۆ یه‌که‌مین جار گڵۆپی سه‌وزی بۆ پرسی کاندید بوونی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 2019 هه‌ڵکرد و ڕای­گه‌یاند: له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بابه‌ته زۆر له‌ئارادا نییه. به‌ڵام ده‌توانم له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریدا خۆم کاندید بکه‌م.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment