بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی والیباڵی مەقاومەتی فەرمانداریی مەهاباد ئەوڕۆ چوارشەممە لە حەفتەی دووهەمی خولی گەڕانەوەی قۆناغی سەرەتاییی ڕکابەرییەکانی والیباڵی پاڵەوانیی دەستە یەکی پیاوانی وڵات جامی شەهید "موحسن حوجەجی" بوو بە میوانداری یانەی وەرزشیی توپگاهی بابولسەر.
یارییەکە لە وەرزشگای ٢ هەزار کەسەی مەهاباد بەڕێوەچوو و میواندار لە ڕکابەرییێکی نزیکدا بە دەرەنجامی ٣ بەرامبەر بە ٢ لە میوانی بردەوە.
ئەمەش دەبێتە دووهەمین سەرکەوتنی مەقاوەمەتی فەرمانداریی مەهاباد لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێکەی. بەم شێوەیە ئیمتیازی تیمە مەهابادییەکە گەیشتە ٨ و لە ئێستادا لە پلەی شەشەمی ڕکابەرییەکاندایە.
تیمی مەقاوەمەتی فەرمانداریی مەهاباد لە گرووپی یەکەمی ڕکابەرییەکانە و لەگەڵ شارەداریی جەوانی ورمێ، بیمەی ڕازیی نوور، توپگاهی بابولسەر، ڕاهیاب میلەلی مەریوان، مەلەوانی تاران، شارەداریی قەزوین و کالەی جەوانی ئامول ڕکابەری دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment