مافی خۆمانە بە نوێنەرایەتیی خەڵکەکەمان بەشداریی کۆنگرەی نیشتمانی بکەین

بەشی سووریا- ژمارەیێک لە حیزب و لایەنەکانی باکووری سووریا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە داوایان لە بەڕێوەبەرانی دانیشتنەکەی سۆچی کرد مل بە داواکەی تورکیا نەدەن و بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیی باکووری سووریا بکەن بۆ ئەوەی بەشداری ئەو کونگرە نیشتمانییە ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کۆمەڵێک لە حیزبە سیاسییەکان و ئەو ڕێکخراوە مەدەنییانەی لە پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتیی باکووری سووریا بەشدارن پاڵپشتیی بەڕێوەبردنی هەر چەشنە کۆنفڕانسێک دەکەن کە ئامانجەکەی دەستەبەر کردنی ئاشتەوایی بێت لە سووریا. هەر لەو بارەشەوە بە مافی خۆیان دەزانن بەشداری ئەو کۆنگرە نیشتمانییە بن کە بڕیارە لە سەر تەوەری سووریا ڕۆژانی 29 و 30ی جانیڤێریی 2018 لە شاری سۆچیی ڕووسیا بەڕێوە بچێت.

لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: ئێمە پێداگرین لە سەر ئەوەی بە نوێنەراتی لە خەڵکەکەمان بەشداری ئەو کۆنگرەیە ببین بۆ ئەوەی دەورمان هەبێت لە چارە کردنی قەیرانی سووریا کە ئێستا بۆتە تراژدیایێک و خەڵکی سیڤیل بە خوێنی خۆیان باجەکەی دەدەن.

شیاوی ئاماژەیە دژایەتی کردنی تورکیا بەرانبەر بە بەشداریی کوردەکان لە کۆنگرەکەی سووچی بۆتە هۆی ئەوەی تا ئێستا بەشدار بوون یان نەبوونی کورد لە کۆنگرەکەدا ڕوون نەبێت.

لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوتە سەر ئەوەی یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرنەکەوتنی کۆنگرە پێشوووەکان ئەوە بوو کە هەموو لایەنە سوورییەکان بانگهێشت نەکرابوون.

هەروەهاش بەیاننامەکە زیادی کردوووە: کۆنفڕانسی جنێڤ و دیکەی کۆنفڕانسەکان نەیانتوانی قەیرانی سووریا چارەسەر بکەن لەبەر ئەوەی تەداخولی دەوڵەتانی ناوچەکەی تێدا بوو و هەموو ئەو لایەنە سوورییەکان بانگهێشتی ئەو کۆنفڕانسانە نەکرابوون.

ئەگەرچی سوپای دیموکراتیکی سووریا توانیی بەشێکی فراوانی خاکی سووریا لە بندەست داعش ئازاد بکات بەڵام بەو حاڵەشەوە لە بەر دژایەتی کردنی تورکیا لەگەڵ ئەو سوپایە و دژایەتی کردنی تورکیا لەگەڵ هەموو بەرژەوەندییەکانی کورد، بانگهێشتی دانیشتنەکانی جنێڤ، ئەستانە و دیکەی دانیشتنەکان نەکران.

وەژۆکارانی بەیاننامەکە گرینگترین خاڵەکان بۆ سەرکەوتنی ئەو کۆنگرەیە ئاوا باس دەکەن:

نوێنەری ئێمە دەبێت وەکوو بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیی باکووری سووریا بانگهێشتی کۆنگرەکە بکرێت جگە لەو حاڵەتەش ئێمە وەکوو نوێنەری باکووری سووریا بەشداریی کۆنگرەکە ناکەین.

ئامادەکاری کردن بۆ کۆنگرەکە و ناردنی داوەتنامە لەسەر خواستی دەوڵەتی تورکیا نەبێت چوونکە بەرانبەر بە سوپای دیموکراتیکی سووریا هەڵوێستی دژبەرانەی هەیە.

واژۆکارانی بەیاننامەکە ئەمانەن:

وەفدی نیشتمانیی عەرەب، یەکێتیی سیریایی، پارتی چەپی سووریا، پارتی دیموکراتیکی سووریا، پارتی دیموکراتیی ئاشوورییەکان، حیزبە چەپە کوردەکان، پێکەوەژیانی دیموکراتیی سووریا، هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا، بزووتنەوەی کۆمڵگەی دیموکراتیک، حیزبی برایەتیی کورد، حیزبی ڕۆژ کورد، یەکێتیی گەنجانی ڕۆژئاوا، یەکێتیی ژنان و کۆنگرەی ستار.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

سەرچاوە: هاوار نیوز

News Code 9768

Your Comment

You are replying to: .
captcha