وتەبێژى عەبدولمەهدى: لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە ئەمنییەکانمان دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژى عادل عەبدولمەهدى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئاشکرای کرد، بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییە ئەمنییەکانیان، گفتوگۆ لەنێوان عێراق و واشنتۆندا دەکرێت.

کوردپرێس: عەبدولکەریم خەلەف بە ماڵپەڕى ئاڕتی-ی عەرەبی ڕووسیا راگەیاندووە حکوومەتى عێراق لەبارەى پرسە ئەمنییەکان تێبینى و پێشنیارى هەیە و هەر شتێک دژى سەروەیی خاکەکەى نەبێت کارى لەسەردەکات، دەشڵێت: گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێ نەهاتووە.

پێشتریش سەرچاوەیێک لە حکوومەتى عێراق بە ئاژانسەکەى راگەیاندبوو، بەغدا و واشنتۆن لەبارەى داهاتووى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ئیرادەى هاوبەشیان هەیە کە گفتوگۆکانیان دەستپێبکەن و بۆ ماوەى ساڵێک بەردەوامى پێبدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە دواى تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانى و ئەبوو مەهدی موهەندیس؛ پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ بڕیارى دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکاى لە عێراق دەرکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97280

Your Comment

You are replying to: .
captcha