کوردپرێس: لە کۆبوونەوەکەدا ماددەکانی پڕۆژەیاسای چاکسازیی خوێندرایەوە و لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی ماددەکان وەک خۆیان پەسند بکرێن یان پێشنیازەکان جێیان بگرنەوە، دواتر کۆی پڕۆژەیاساکە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند کرا.
ھەر ئەمڕۆ و پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە زاری سەرۆکی دیوان و وتەبێژ و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، دڵنیایی دایە مووچەخۆران کە بەپێی پڕۆژەیاساکە ماف و مووچەی کەس نابڕدرێت، بەتایبەتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر کرایەوە.
چاکسازی بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و لە وتاری دەستبەکاربوونیدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی دا کە چاکسازیی لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەت بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment