کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئێن ئاڕ تى لە شنگال رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە زەردەشت شنگالی، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشە و چوار شەڕڤانی دیکە کوژران.
لەو هێرشەدا بارەگایێکى یەبەشە لە کۆمەڵگەى دگوری سنوورى ناحیەى سنونێیان لە قەزاى شنگال بۆردوومان کراوە و ئۆتۆمبیلێکیش کراوەتە ئامانج و جگە لە کوژرانی فەرماندەیێک و چوار شەڕڤانی یەبەشە، هاوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربووە.
ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانى سنوورى شنگال، ئەگەرچى پەکەکە رایگەیاندووە، کە ئەوان بە تەواوى لە شنگال کشاونەتەوە، بەڵام بۆردومانى تورکیا بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment