١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٣
لە کەرکووک دوو تیرۆریست دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی ئاسایش دوو تیرۆریستیان لە کەرکووک دەستگیر کرد و ڕایانگەیاند دەستیان لە دانانی بۆمبدا هەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش و هه‌واڵگری کەرکووک ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆرستی له‌شاره‌كه‌ راگه‌یاند و دەڵێت: "ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌دانانی بۆمبی چێندراو".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش و هه‌واڵگری، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری و ئۆپه‌راسیۆنێكی مه‌یدانی تایبه‌تدا، دوو تیرۆریست له‌گه‌ڕه‌كی دۆمیز-ی شاری کەرکووک ده‌ستگیركران كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر ده‌واكراوبوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌و تیرۆرستانه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌گواستنه‌وه‌ و دانانی چێندراو، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرد و ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری کەرکووک.

ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی عه‌شایری له ‌ناوچه‌ی ریاز له‌ خۆرئاوای کەرکووک عه‌لی هاشم مولان، یه‌كێک له‌دیارترین فه‌رمانده‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش كوژرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97241

Your Comment

You are replying to: .
captcha