مەزڵووم کۆبانێ: تورکیا کوردی کردۆتە بیانوو بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوچەکە

بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە وتەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتی دەرەوەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دا و وتی: تورکیا کوردی کردۆتە بیانوو بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوچەکە.

کوردپرێس: فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە کەناڵی TeNی میسری وتووە "بەمەبەستی چارەسەری كێشەكانیان لەگەڵ حكومەتی سوریا لەگفتوگۆی بەردەوامدان، بەڵام دەستوەردانەكانی توركیا لەبەرژەوەندی گەلانی سووریا نییە."

مەزلووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوا لە سەرۆكی میسر دەكات رۆڵی نێوەندگیری خۆی لە چارەسەری كێشەی كوردانی سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد بگێڕێت.

مەزڵووم کۆبانێ، ڕایگەیاندووە: "عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر لە پاراستنی یەکێتی سووریا و پرسی کورد گرنگە، ئێمە و حكوومەتی سووریا متمانەمان بە میسر هەیە، بۆیە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت".

ناوبراو وتووشیەتی "لەبەر ئەوەی میسر رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە سەركردایەتی كۆمەڵگەی عەرەبی، بۆیە دەتوانێت رۆڵی گرنگی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكانی گەلانی سووریا ببینێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97237

Your Comment

You are replying to: .
captcha