کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 20ی بەفرانباری 1398 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئێران ڤیزەی بۆ شاندێکی دە کەسیی کەنەدا دەرکردووە کە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی داکەوتنی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکراین سەردانی تاران دەکەن و ئەمڕۆ دەگەنە ئێران.
مووسەوی گوتیشی ئێران وێڕای سەرەخۆشی کردن لە کەسوکاری گیانبەختکردووان ئامادەیە هەموو لایەنەکانی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی و لایەنە پێوەندیدارەکان ڕوون بکاتەوە.
مووسەوی کۆی دەنگۆکانیشی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن فڕۆکە گەشتیارییەکە بە لێدان کەوتبێتە خوارەوە و گوتیشی تیمی پسپۆڕی پێکهاتووە و پاش تاوتوێ کردنی مەسەلەکە ئەنجامی تاوتوێیەکان بە فەرمی ڕادەگەیێندرێت.
شایانی باسە پاش ئەوەی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئوکراین لە جۆری بوینگ 737ی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئابادی ئێران کەوتە خوارەوە دەنگۆیێک بڵاو بۆتەوە کە فڕۆکەکە بە لێدانی مووشەک کەوتبێتە خوارەوە. بەڵام بەرپرسانی فەرمیی ئێران کۆی ئەو دنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ئامادەن بە هاوکاریی لیژنەی هاوبەش سندووقە ڕەشەکە بکەنەوە و تاوتوێی داتاکانی بکەن.
Your Comment