کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2020 لە بەغدا نووری مالكی پێشوازیی لە ستیفن هیكی باڵیۆزی بریتانیا كرد و لەدیدتارێكدا باسیان لە دواین پێشهات و ڕووداوە سیاسی و ئەمنییەكان و گرژییەكانی ناوچەكە بەگشتی و عێراق بەتایبەت كرد.
لەو دیدارەدا نووری مالكی جەختی كردەوە، هەموو دەستوەردانێكی دەرەكی و بە ئاراستەی پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق ڕەت دەكەنەوە و ئاشكرای كرد، "پشتیوانی لە پەیوەندییەكانی عێراق و سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكەین".
ئەوەشی خستەڕو، "عێراق پارێزگاری لەپەیوەندییەكانی دەكات لەسەر بنەمای هەماهەنگی و رێزگرتنی هاوبەش و پاراستنی ئەمنیەت وسەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی".
هاوكات، باڵیۆزی بریتانیاش ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی عێراق لەروی گەڕاندنەوەی ئەمنیەت و سەقامگیری و كۆتاییهێنان بەقەیرانەكا دەربڕی.
Your Comment