كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور ئامادەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ بەشداری كردنی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە لە وەبەرهێنان لە هەرێمی کودستاندا.

کوردپرێس: وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، كەمال محەمەد، وەزیری کارەبا لەگەڵ چۆی كوای ژین، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان کۆ بووەوە و تەئكید لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و حكوومەتی كۆریای باشوور كرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتی کارەبای بۆ پێشوازی كردن و بەشداری كردنی كۆمپانیاكانی کۆریای باشوور لە پرۆژەكانی وەزارەتەکە دەبڕیوە.

كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور رایگەیاندووە، وێڕای تێكچوونی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی، بەڵام حكوومەتی كۆریای باشوور ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ بەردەوام بوونی كارەكانی بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان و بەشداری كردنی كۆمپانیاكانی لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمدا.

كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور داوای لە وەزارەتی كارەبا كرد هەماهەنگی و پەیوەندییەكانیان پتەوتر بكەن لەگەڵ وەزارەت و بۆ ئەم مەبەستە لەسەرجەم پلان و بەرنامە و تەندەری پرۆژەكان ئاگاداریان بكەنەوە بۆ ئەوەی لەلایەن خۆیانەوە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیان لێی ئاگاداربكەنەوە و بەشداری زیاتریان لە پرۆژە و كارەكانی وەزارەتی كارەبا بكەن.

كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور لە چەندین پرۆژە و كاری وەزارەتی كارەبا بەشدارن بەتایبەتی لە دروست كردنی وێستگەی كارەبای 300 مێگاواتی هەڵمی لە خەبات، دامەزراندنی ئەم وێستگەیەش لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەیەكەمین وێستگە دادەنرێت كە لە رێگەی نەوتی رەش و گەرم كردنەوەی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنێت.

كونسوڵی كۆریای باشوور باسی لەوەش کردوە، وڵاتەكەی لە رێگەی كۆمپانیاكانیەوە زیاتر روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و بەشدارییێكی زیاتری دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97151

Your Comment

You are replying to: .
captcha