کوردپرێس:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27ی کانوونی یەکەمی 2019 ژمارەیێک مووشەک لە سەربازگەی کەی وەن کەوتوونەتە خوارەوە.
تۆڕی میدیاییی ڕووداو ڕایگەیاند زانیاریی لە سەرچاوەیێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست کەوتووە و ژمارەی مووشەکەکان 10 مووشەک بوونە.
هاوکات سەرچاوەیێک لە پۆلیسی کەرکووک بە ڕووداوی ڕاگەیاند: لەو ھێرشەدا دوو پۆلیسی فیدراڵی کە خەڵکی پارێزگای بابلن بریندار بوونە کە ناویان ستار جەبار جیهاد لەدایکبووی 1991 و عەلی رازی عەبد، لەدایکبووی 1988ـە کە خەڵکی پارێزگای بابلن و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی کۆماری کراون.
هاوکات مایلیس کاگینس، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە رووداوی گوت، راگەیێندراوێک لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی کەی وەن بڵاو دەکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشدا هاتووە "لە هێرشەکەی سەر سەربازگەی کەی وانی کەرکووک، سەربازێکی ئەمەریکا کوژراوە و ژمارەیێک سەربازی دیکەی ئەمەریکا و عێراق برینداربوون".
هەر بۆ ئەم مەبەستەش مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پەیوەندیی تەلەفونیی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عێراق ئەنجام دا.
Your Comment