١١ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٨:١٧
ئەندامانی کۆنگرەی چواری یەکێتی دیاری کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی تەواوی ئەندامانی كۆنگرە لە كۆنفڕانسی مەڵبەندەكانی حزبەكە بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كۆنفڕانسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام درا.

کوردپرێس:

ڕزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، کۆنفڕانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوار کۆتایی هات و ناوی ئەندامانی کۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

هەر لە ڕاگەیێندراوەکەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیدا جەخت کراوەتە سەر بەڕێوەبردنی کۆنگرەیێکی تەندروست و خێرا و زەروورەتی یەکگرتن و یەکێتیی کورد پێداگریی لە سەر کراوە.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێك لە كۆمسیۆنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە:

ئەم گەلە پێویستیی بە سێ شتە.

یەكێتیی و یەكێتیی و یەكێتیی

دوای ئەوەی كە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا كە رۆژی ٩/١٢/٢٠١٩ لە سەرجەم مەڵبەندەكانی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان بە ئەنجام بگەیەندرێت تا لە رۆژی ٢١/١٢/٢٠١٩ چوارەمین كۆنگرە ببەستین، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی بالای هەڵبژاردنەكان تەواوی پێداویستییەكانی پرۆسەی بەڕێوەبردنی كۆنفرەنسی ئامادە كرد لە رۆژی ٩/١٢/٢٠١٩ لە تەواوی مەڵبەندەكان بەڕێوە چوو، تواندرا لە كەشێكی ئازاد و هەست كردن بە بەرپرسیارێتی و تەواوكاری قۆناغەكانی دیكەی كۆنفرەنسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت بۆیە جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە هەموو ئەندامانی بەشداربووی كۆنفرەنسەكان بكەین و پیرۆزیبایی لە كاندیدە سەركەوتووەكان بكەین كە دەرچوون و بوونە ئەندامی چوارەمین كۆنگرە هەروەها سوپاسی ئەو هەڤاڵانەش دەكەین كە كاندید بوون و سەرنەكەوتن بۆ ئەندامێتی كۆنگرە و بە گیانێكی هەست كردن بە بەرپرسیارێتییەوە و بە رۆحێكی هەڤاڵانەوە هاوكارمان بوون لە سەرخستن و سەركەوتنی پرۆسەكەدا، تا ڕوویەكی جوانی ئازادی و دیموكراسی لەناو یەكێتیی دەربخەین مەڵۆیەكی دیكە بخەینە سەر خەرمانی مێژووی پڕ خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بووە كەرنەڤاڵێكی گەورە و توانیمان بۆ دۆست و نەیارەكانمان بسەلمێنین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزە گەورەیەیە و كە هەمیشە پێشەنگ بووە بە بڕوابوون بە ئازادی و دیموكراسی و مافی تاك و سوپاسی تەواوی ئەو هەڤاڵانەش دەكەین كە بە درێژایی ئەم ماوەیە لە لیژنە باڵاكانی بەڕێوەبردنی كۆنفرەنسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكان و مەڵبەندەكاندا رۆڵی گرنگیان هەبوە لە سەرخستنی ئەم پرۆسەیە هەروەها سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەین كە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە روماڵ كردنی پرۆسەكەدا، هەر بۆیە لێرەداناوی بەشێك لە كاندیدە سەركەوتووەكان رادەگەیەنین كە وردبینی كۆتاییان بۆكراوە ، ڕایدەگەیەنین لە كۆتایدا هیوامانە بتوانین بە هەوڵی هەموومان كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ببەستین كە لە ئاست پێگە و گەورەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندابێت، لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال.

سەركەوتن بۆ چارەمین كۆنگرە

هەر شەكاوەبێت ئاڵای سەوزی یەكێتیی

رزگار عەلی حەمەجان

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان

٢٠١٩/١٢/١١

News Code 96836

Your Comment

You are replying to: .
captcha