کوردپرێس: لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی بوونی ڤیتۆی کورد لەسەر دیاری کردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: "تا ئێستا هیچ کەسێک بەفەرمی دەستنیشان نەکراوە، تا هێڵی سوورمان هەبێت یان نا، بەڵام بەشێوەیێکی گشتیی دەبێت کورد ڕا و بۆچوونی خۆی هەبێت، لەسەر ئەوە کەسەی کاندید دەکرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق".
هەروەها مەیادە محەمەد گوتیشی وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، ئەو وەفدەی هەرێمی کوردستان، کە چەندجارێک سەردانی بەغدایان کردووە و ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا ئەنجام دا، ئاگادارمان کردووەنەتەوە، کە دەبێت لە دیاری کردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش ڕاو بۆچوونی کورد وەربگیرێت.
پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختیشی کردەوە، کە لەسەر پرسی دانانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق قسەکراوە. دەشڵێت بەدڵنیاییەوە بۆچوونی کورد لەسەر ئەوکەسەی کاندید دەکرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی وەردەگیرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment