پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسند دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسند کرا. پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆککۆمار دەکات بەربژێرێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 1ی کانوونی یەکەمی 2019 تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند: "لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق 241 پەرلەمانتار ئامادە بوون و بەپێی مادەی 75ـی دەستوور دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەسند کرا".

هەروەها محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەپێی مادەی 76ـی دەستوور داوای لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کرد کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بکات.

ماوەی دوو مانگە خۆپیشاندان بەغدا و پارێزگا شیعەنشینەکانی عێراقی گرتووەتەوە و تاوەکوو ئێستا نزیکەی 500 کەس کوژراون و نزیکەی 17 هەزار خۆپیشاندەریش بریندارن. دوابەدوای گوتاری هەینی 29-11-2019ـی مەرجەعییەتی شیعەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند دەست لە کار دەکێشێتەوە.

News Code 96711

Your Comment

You are replying to: .
captcha