ئه‌شواق جاف: حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كه‌مته‌رخه‌من له‌ ئاستی خۆپیشانده‌ران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یێنێت: په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌من له‌ ئاست چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و ده‌بوو به‌ په‌له‌ نوێنه‌ری خۆیان ڕه‌وانه‌ی ناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران بكردایه‌ له‌ جیاتی ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ و به‌یاننامه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی بۆ رادیۆی نه‌وا وتی: پێویسته‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمدا دابنیشن و گوێ‌ له‌ گله‌یی و داخوازییه‌كانیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان هه‌ست بكه‌ن پرسه‌كه‌یان به‌ جدی وه‌رگیراوه‌.

ئه‌شواق جاف وتیشی: له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران داین، چونكه‌ ده‌ستوور و یاسا مافی خۆپیشاندانی به‌ هاووڵاتییان داوه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئاشتییانه‌ بێت و توندوتیژی لێنه‌كه‌وێته‌وه ‌و ده‌ستدرێژی نه‌كرێته‌ سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوو‌مه‌ت كه‌ موڵكی خۆیانه‌ و به‌ پاره‌ی خۆیان درووست كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9556

Your Comment

You are replying to: .
captcha