خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی بێ‌­هیوایی و ڕقی هاووڵاتییان ده‌رده‌خات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: گڕ تێبه‌ردان و ڕووخاندنی موڵکه‌ گشتییه‌کان له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانیدا بێ­‌هیوایی و ڕقی هاووڵاتییان ده‌رده‌خات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس زانا سه‌عید به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: ده‌سه‌ڵاتی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر موسته‌حه‌قی خۆپیشاندان به‌ڵکوو موسته‌حه‌قی کووده‌تا و شۆڕشیشه‌ چوونکه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان ئاوڕ له‌ داواکانی هاووڵاتییانی هه‌رێم و داخوازیی نێوده‌وڵه‌تی و خۆجێیی ناده‌نه‌وه‌ و ته‌نها قازانجی شه‌خسی و شه‌ریکه‌ حیزبییه‌کانیان لایان گرینگه‌.

زانا سه‌عید ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و دیکه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: پارێزگاری سلێمانی پێداگر بوو له‌سه‌ر پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران هه‌ر بۆیه‌ش توندئاژۆیی له‌و خۆپیشاندانه‌دا داده‌به‌زێت به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانییه‌ له‌ جێی خۆیه‌تی که‌ پاش په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زاییی مامۆستایان، زانا ئایینییه‌کان، خوێندکاران و دیکه‌ی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئاژاوه‌ و توندئاژۆیی ببینرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9526

Your Comment

You are replying to: .
captcha