ڕۆژی به‌ڕێوه‌ چوونی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی دیاری كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕای‌گه‌یاند: چواره‌مین کۆنگره‌ی ئه‌م حزبه‌ له‌ مانگی مارچی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ڕۆژی 7ی مارچی 2018 واده‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یانه.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتووشیه‌تی: "به‌ستنی كۆنگره‌ هه‌م پێویستییێكی حزبییه‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی یه‌كێتی و هه‌میش داخوازییێكی ڕه‌وای هه‌ڤاڵان و كادرانه‌".

له ‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕوونی كردۆته‌وه‌ ئه‌و داخوازییه‌ی كادرانی یه‌كێتی شایانی به‌ پیره‌وه‌ چوونه‌، بۆیه‌ پێیان باشه‌ له‌ به‌هاری ساڵی داهاتوودا واتا له‌ ڕۆژی 2017.03.07 چواره‌مین كۆنگره‌ ببه‌سترێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنیر: 60103

News Code 9505

Your Comment

You are replying to: .
captcha