هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ٧ی مارچی ٢٠١٨ کۆنگره‌ی یه‌کێتى ده‌به‌سترێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕای گه‌یاند: ڕۆژی ٧ی مارچی ساڵی داهاتوو، ڕۆژی به‌ستنی چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی به‌ میدیای فه‌رمیی حزبه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی هه‌م پێویستییه‌کی حزبییه‌ بۆ نوێ کردنه‌وه‌ و ڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی یه‌کێتی و هه‌میش داخوازێکی ڕه‌وای هه‌ڤاڵان و کادرانیانه‌.

ڕاشی­گه‌یاندووه‌: داخوازی هه‌ڤاڵان و کادرانیان بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی، شایه‌نی به‌ پیره‌وه‌ هاتنه‌، بۆیه‌ پێیان باشه‌ له‌ به‌هاری ساڵی داهاتوو کۆنگره‌که‌ ببه‌سترێت.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێک دایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ڕا جیاوازی له‌ مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تىی ئه‌و حزبه‌دا دروست بووبوو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدان یاخود نه‌دانى کۆنگره‌ى و کاته‌که‌ى.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9444

Your Comment

You are replying to: .
captcha