هه‌ولێر هیچ پشتی به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌به‌ستوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: هه‌ولێر هه‌رگیز هیوای به‌ ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌به‌ستوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتوویه‌تی: به‌ڵێنه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها بۆ موزایده‌ی سیاسی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: خه‌ڵکی کوردستان متمانه‌یان به‌و به‌ڵێنانه‌ نییه‌ و هیواشیان به‌ دانووستاندن له‌گه‌ڵ عه‌بادی نه‌به‌ستوووه‌.

شه‌هاب جه‌ختی کردۆته‌وه‌: ئێستا سه‌رله‌به‌ری داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کراوه‌ بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دیکه‌ی پێداویستییه‌کانی هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9428

Your Comment

You are replying to: .
captcha