بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "عەفرین لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، گرێ سپی، رەسولیان و قامشلۆ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە گشت سنوورەکانمان لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە.
ئەردۆغان زیادی کرد: بەشێک لە ھێزەکان دەیانەوێ ئەو جوگرافیایەی ئێمە بە سیناریۆی جوراوجۆر بگۆڕن. چەند دەسەڵاتێکی ناوچەکەش پشتیوانی لەو ھێزانە دەکەن. رێکخراوە تیرۆریستکان بێ رەوشترین و خوێناویترین ئامێری ئەم یارییەن، ئێمە ئەم یاریەمان دیت و ھەنگاوی پێویست بۆ تێکدانی ئەم یاریانە دەنێین.
ئەردۆغان لەباری پێشھاتەکانی ناوچەکە رای­گەیاند: ھیچ کام لەو پێشھاتانەی کە لە دەوروبەری وڵاتەکەمان روودەدەن، لە یەکتر جودا نین ئامانجی کۆکوژیی مرۆیی و شارستانی لە وڵاتی سووریا و بەردەوامی ستەمکاری لە قودس یەک شتە. قەیرانەکانی عێراق و یەمەن و کەنداوی عەرەبی لە چوارچێوەی ھەمان پڕۆژە دان.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment