به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی RTی ڕووسیا له ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کردوووه، هێزه ئه‌مریکییه‌کان له ناوچه‌ی حه‌سه‌که‌ی باکووری سووریا که له کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دایه، مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌دات به هێزه‌کانی "سوپای نوێی سووریا" و ماوه‌یێکی زۆره جیهازاتی سه‌ربازی و لۆجستیکی ده‌دات به‌م هێزانه.
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوووه که ئه‌و مه‌شقه سه‌ربازییانه له 6 مانگ پێشه‌وه ده‌ستی­ پێکردوووه و ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌و سوپایه‌وه مه‌شقیان پێده‌کرێت به 1 هه‌زار که‌س ڕاگه‌یێندراوه که له نێوانیاندا 400 هێزی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستیی داعش هه‌ن که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له ڕه‌قه کراونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئامانجی ئه‌و هێزانه که زیاتر له هاووڵاتییانی سووری پێکهێنراوه شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا له باشووری ئه‌و وڵاته‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment