به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوێکدا که له‌لایه‌ن ناساوه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه دۆزینه‌وه‌که له ئه‌نجامی شیته‌ڵ کردنی ئه‌و ئاماژانه‌وه له ڕێگه‌ی زیره‌کی ده‌ستکردی کۆمپانیاى گوگڵه‌وه بووه که له ته‌له‌سکۆپی کێپڵهری بۆشاییی ئاسمانه‌وه ناسا ده‌ستی خستوون.
باس له‌وه‌ش کراوه ئه‌و سیسته‌مه خۆره‌ی که دوای دۆزینه‌وه‌ی ههسارهیێکی دیکه به ناوی ''Kepler-90i" دۆزراوه‌ته‌وه و له ٨ هه‌ساره پێکهاتووه ناو نراوه "Kepler 90".
ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی خۆر که تازه دۆزراوه‌ته‌وه ٢ هه‌زار و ٥٤٥ ساڵی ڕووناکی له زه‌وییه‌وه دووره.
ئاندرو ڤانده‌ربێرگ شاره‌زای بواری بۆشاییی ئاسمان له زانکۆی ته‌کساس له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی که دۆزراوه‌ته‌وه ڤێرژنێکی بچووکی سیسته‌می خۆره و له ناوه‌وه‌یدا هه‌ساره‌گه‌لی بچووک و له ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ساره‌گه‌لی گه‌وره بوونیان هه‌یه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment