مه‌رجی کورده‌کان بۆ ده‌نگدان به‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی ڕه‌زامه‌ندیی مه‌رجداری قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کات به‌رانبه‌ر به‌ په‌سه‌ند کردنی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2018ی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوه‌ محه‌مه‌د له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان یادداشتێکی ناڕه‌زایییان بۆ سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مان و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردوووه سه‌باره‌ت به‌ داشکاندنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراقدا له‌ 17 له‌سه‌ده‌وه‌ بۆ 12.67 له‌سه‌د که‌م کراوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌و حزبانه‌ مه‌رجیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌و ڕه‌شنووسه‌ بده‌ن.

کاوه‌ محه‌مه‌د جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ و نه‌ک هه‌ر کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکوو ئه‌و کێشانه‌ش زیاتر ده‌کاته‌وه‌ و باجی که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ ته‌نیا به ‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌شکێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9230

Your Comment

You are replying to: .
captcha