به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕۆژی ڕابردوو ڕای­گه‌یاند: ئه‌و یه‌کێتییه ئاماده‌یه هاوکارییه‌کانی بۆ عێراقی دوای داعش به‌ربڵاوتر بکاته‌وه و به‌پێی ستراتێژیکی نوێ و بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته و باشترکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که پاش شه‌ڕی داعش و به‌ره‌و باشه‌بردنی دۆخی ئاواره‌کان و دام­وده‌زگاکانی عێراق هه‌وڵ بدات.
هه‌روه‌ها زیادی کرد: ئێمه هه‌وڵ ده‌دین یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌ییی عێراق بپارێزرێت.
مۆگرینی هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا که له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا تووشی ناخۆشی و ته‌نگژه بووه به‌ره‌و باشتربوون بڕوات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment