به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له پرێس کۆنفڕانسێکی پاش دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له برۆکسێل گوتی: سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنی چه‌ندین جار گوتوویه‌تی: ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپی هه‌یه که په‌یڕه‌وی بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌کانیان به‌ره‌و قودس بکه‌ن به‌ڵام باشتر وایه نێتانیاهوو ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نه‌بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه به‌رده‌وام ڕامانگه‌یاندووه ئاشتیی پایای نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌کیمانه و دیاره هه‌ڵوێستیشمان له‌و باره‌یه‌وه نه‌گۆڕاوه.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هه‌مبه‌ر ڕێگاچاری کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین جه‌ختی کرده‌وه: پێویسته سه‌روه‌ریی فه‌له‌ستینیش بپارێزرێت و فه‌له‌ستینیه‌کان وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به به‌شداریی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕۆژی دووشه‌ممه/ 20ی سه‌رماوه‌ز له برۆکسێل به‌ڕێوه چوو و یه‌کێک له گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه پرسی به فه‌رمی ناسینی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment