به‌یاننامه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوڕی پێویستی نه‌بوو/ ماکرۆن سه‌ردانی تاران ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌یاننامه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی گوتی: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ گوڕی پێویستی نه‌بوو و ئارمانج و باسی فه‌له‌ستینی وه‌کوو داڵغه‌ی عه‌ره‌به‌کان پیشان نه‌ده‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: به‌یاننامه‌که‌ پیشانی ده‌دات خه‌مساردی یان سیاسه‌تێکی تایبه‌ت بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ گوڕی پێویستی تێدا نه‌بێت.

قاسمی گوتیشی: ڕای گشتیی جیهانی عه‌ره‌ب و موسڵمانان زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرد که‌ به‌یاننامه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ری‌کردوووه‌.

به‌هرام قاسمی له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی به‌م زووانه‌ی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا بۆ تاران و هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ناوچه‌که‌ و پرسی مووشه‌کی ئێران گوتی: پێوه‌ندیی نێوان ئێران و فه‌ڕه‌نسا زۆر گرینگه‌ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ش له‌ نێوان دوو لایه‌ندا به‌رده‌وامه‌.

جه‌نابی ماکرۆنیش حه‌زی خۆی بۆ سه‌ردانی تاران پیشان دابوو و ئێمه‌ش به‌ فه‌رمی بانگهێشتمان کردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاره‌ به‌ڕێزیان سه‌ردانی تاران بکات به‌ڵام کاتی سه‌ردانه‌که‌ هێشتاکه‌ دیاری نه‌کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9196

Your Comment

You are replying to: .
captcha