١١ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٠٩:٤١
بەختیار عەلی خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەختیار عەلی وەکوو نوێنەری ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت کە یەکەم جارە کوردێک ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 10-12-2017، له‌ مه‌راسیمێكدا نووسه‌ر و رووناكبیری ناوداری كورد به‌ختیار عه‌لی وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌ده‌بیاتی ڕۆھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ‌لایه‌ن پارێزگاری دۆرتمۆنده‌وه‌ خه‌ڵاتی نیلی زاكسی بۆ ساڵی 2017 پێ به‌خشرا.

جێگای ئاماژەیە خەڵاتی نیللی زاکس 2 ساڵ جارێک لە شاری دۆرتمۆرد لە ئەڵمانیا دەدرێت بەو نووسەر و ئەدیبانەی کە جێ دەستیان لە داھێنان و بەرقەرار کردنی ئاشتی و لێکتێگەیشتنی نێوان گەلاندا دیارە. ئەمساڵ بۆ یەکەمجار دنیای ڕۆمانی کوردی لە ڕێگەی بەختیار عەلییەوە تێکەڵ بە ئەزموونی جیھانی خۆرئاوا دەبێتەوە و بۆیەکەمجار ڕۆماننوسێکی کورد ئەم خەڵاتە وەردەگرێت.

هاوکات وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە و ڕای­گەیاندووە: بەخشینی خەڵاتی (نیللی زاکس)ی ئەڵمانی لە بواری ئەدەبی بە نووسەر و ئەدیب بەختیار عەلی بەرز دەنرخێنێنین ، ھاوکات بە گرنگیشی دەزاننین کە ناوی نووسەرێکی بەتوانا و خاوەن سەلیقەیێکی ئەدەبی پڕ لە داھێنان، دەچێتە ڕیزی ژمارەیێک ئەدیب و نووسەری ناسراوی جیھان، بڕواشمان وایە بەختیار عەلی یەکێکە لەو ناوانەی کە شایستەی ئەوەیە ھەڵگری ئەو خەڵاتە و خەڵاتی تری جیھانی بێت.

ھەر بەم بۆنەیەشەوە سوپاس و پێزانینی وەزارەتی رۆشنبیریی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دۆرتمۆرد دوپات دەکەینەوە کە لە ڕێگەی بەختیار عەلیەوە ئاوڕیان لە دنیای داھێنانی کوردیدا دایەوە و پیرۆزبایش لە کاک بەختیار عەلی و سەرجەم نووسەران و رۆشنبیرانی کورد دەکەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9171

Your Comment

You are replying to: .
captcha