بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆڵەمەڕی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «السومریە نیوز» وتی: ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی چاک کردنەوەی دۆخی سیاسی و ئابووری و سەربازیی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا گفتوگۆیان کردووە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسا زیادی کرد: سەرۆک کۆماری فەرانسا وێڕای پێشوازی لە هەڵویستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕێزگرتنیان لە حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق، جەختی کردە سەر پاڵپشتیی فەرانسا لە مافی کوردەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment