بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش داوە: شاندەکەی حکوومەتی هەرێم دوای سەردانەکەیان بۆ پاریس و کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی کۆسرەت رەسوولیان کردووە لە ئەڵمانیا.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە: شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەورووپا، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و هەروەها ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش لەگەڵ شاندەکە گەڕاوەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی ١ی دیسمبێری ٢٠١٧ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوت و رۆژی شەممە لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوە.
هاوکات ماوەی دوو مانگ بوو ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان هەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتی بەریتانیان بەجێ هێشتبوو بەشێک لە پەرلەمانتارانیش بە هەڵهاتن تۆمەتباریان کردبوو.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment