به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان که سه‌ره‌ڕای کرانه‌وه‌ی پارله‌مان له هاوینه‌وه هێشتاکه‌ش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی نه‌بووه به ئه‌لمانیتۆر ده‌ڵێت: هۆکاری نه‌چوونه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه ده‌زگا یاساییه به جیدی ناگیرێت و هێشتاش له سه‌ر هه‌مان میکانیزمه که کوردستانی خسته ئه‌م دۆخه‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری مه‌سعوود بارزانی بۆ واز هێنان له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وتی: ئه‌گه‌رچی بارزانی کارێکی باشی کرد به‌ڵام ده‌بوو زووتر ئه‌م کاره بکات تا وه‌کوو ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یێکی باشتر بگوازرێته‌وه. دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیشی دیسانه‌وه داپه‌ڕێکی باش بوو به‌ڵام سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌ی خودی مه‌سعوود بارزانی ده‌بێ دواتر و له کاتێکی گونجاو‌دا باسی لێوه بکرێت.
پاشان سه‌رۆکی پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان باسی له گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان کرد و ده‌ری­بڕی: گشتپرسی و پاشهاته‌کانی چه‌ند ساڵ هه‌رێمیان گه‌ڕانده‌وه بۆ دواوه و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێم له ساڵی 2003ی به‌فێڕۆ دا. ئه‌م کاره بووه هۆکاری له‌ده‌ست دانی سه‌تا 49ی خاکی هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو له‌و بڕوایه دایه دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا و باشترکردنی بژیوی خه‌ڵک له ئێستادا گرینگ‌ترین مژاره‌کانی هه‌رێمن.
یوسف محه‌مه‌د پاشان ته‌رکیزی کرده سه‌ر باسی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان و وتی: دامه‌زراندنی دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار ئابووریی به‌هێز و یه‌کبوونی ناوخۆیی گرینگ‌ترین فاکته‌ره‌کانی سه‌ربه‌خۆیین و ئه‌گه‌ر ئه‌م فاکته‌رانه مسۆگه‌ر بکرێن چیدی پێویست به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ناکات چوونکه دیکه‌ی وڵاتان وه‌کوو وڵاتێکی به‌هێز چاومان لێده‌که‌ن.
جه‌ختیشی کرده‌وه هه‌رێم ده‌بێ پێوه‌ندیی گونجاو له‌گه‌ڵ دراوسێکانی دامه‌زرێنێت.
هه‌ر وه‌کوو پارته‌که‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، یوسف محه‌مه‌دیش هاوڕایه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ئینتیقاڵی و ده‌ڵێت: ئه‌م قۆناغه پێویستی به حکوومه‌تی ئینتیقاڵی هه‌یه چونکه قۆناغی تێپه‌ڕاندنه و ئه‌مه‌ش ده‌بێ ڕێککه‌وتنی پارته سیاسییه‌کانی له‌سه‌ر بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment